(ABNA24.com) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڕێخرانی کەناڵی دراویی نێوان ئێران و ئەورووپا (ئینستێکس) دەبێ دابینکەری پێداویستییەکانی ئێران بێ و بێتوو هیچ سوودێکی نەبێ، هەنگاوەکانی دواتری ئێران لێبڕاوانە دەبێ.
"سەید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە جێبەجێ کرانی بەرنامەی پێشنیاریی "ئینستێکس" لە لایەن وڵاتانی ئەورووپاییەوە وتی: جێبەجێ کرانی ئەوم مێکانزیمە تا ئێستا لەبەر بەڵێنشکێنیی ژمارێک لە لایەنەکانمان کەوتۆتە دواوە.
موسەوی وتیشی؛ پاش دیاری کرانی دوادەرفەت لە لایەن ئێرانەوە، وڵاتانی ئەورووپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی چەن هەنگاوێکی دەست پێ کرد بۆ خێراتر کردنەوەی ڕەوتی جێبەجێ کرانی ئیسنتێکس، بەڵام ئەو هەنگاوانە بە رادەی پێویست سوودیان بۆ ئێران نییە چونکە چۆنیەتی جبەجێ کران و کاتی جێبەجێ کرانیان بۆ ئێران یەکجار گرینگە.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئاستی جێگرانی وەزیر و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وڵاتانی ئێران، ئەڵمان، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا و چین کە ئەمڕۆ هەینی لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێ، وتی: ئەم کۆبوونەوەیە دوایین دەرفەتی ئەو وڵاتانەیە کە هێشتا لە ڕێککەوتنی ئە تۆمیی ئێراندا ماونەتەوە بۆ ئەوەی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئێران بەجێ بێنن.
وتەبێژی وەزارەتی دەروەوەی ئێران وتیشی: هەنگاوەکانی دواتری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسراوەتەوە بە هەنگاوی بە کردەوەی وڵاتانی ئەورووپایی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
مانگی مەیی ٢٠١٨ هاوکات لەگەڵ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئایدیای وەڕێخستنی کەناڵێکی دراویی تایبەت بۆ هاسان کردنەوەی بازرگانیی کۆمپانیا چکۆلە و مام ناوەندییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ئێران، هاتە ئاراوە، لەو کاتەوە ئەورووپا هەر جارەوە ئەو سیستەمەی بە بیانووی جۆربەجۆر وەدوا دەخست.
ئەورووپا ٣١ی ژانڤییەی ٢٠١٩ پاش چەندین مانگ لە ئاکامدا، بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە ڕێگایەکی تایبەتی بازرگانیی لەگەڵ ئێرانی ناسراو بە ئینستێکس کردۆتەوە.
ئەم مێکانیزمە لە یەکەم هەنگاودا بازرگانی کەل و پەلی سەرەکیی (خۆراک و دەرمان) دەگرێتەوە، بەڵام هێدی هێدی بازنەکەی پەرە دەستێنێ و کەل و پەلی سەرەکی و پێویستی دیکەیش دەگرێتەوە.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٨
News ID: 955968
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڕێخرانی کەناڵی دراویی نێوان ئێران و ئەورووپا (ئینستێکس) دەبێ دابینکەری پێداویستییەکانی ئێران بێ و بێتوو هیچ سوودێکی نەبێ، هەنگاوەکانی دواتری ئێران لێبڕاوانە دەبێ.