(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی جی بیست لە "ئۆزاکا"ی ژاپۆن سەبارەت بە پرسە جیاجیاکان لەوان ئێران و کۆریای باکور وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "دۆناڵد ترامپ" و "ئانگێلا مێرکل" رۆژی هەینی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سەرانی جی بیست لە شاری ئۆزاکای ژاپۆن هەروەها لەبارەی ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی پەرەی چەکە ناڤۆکییەکان وتووێژیان کردووە.
لەو ڕاپۆرەدا هەروەها دەگوترێ؛ ترامپ لەو چاوپێکەوتنەدا داوای لە ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان کردووە ئێران بخاتە ژێر گوشار هەتا تاران ناچار بکا لەگەڵ واشنگتۆن دانوستان بکات.
"ئەنگێلا مێرکل" راوێژکاری باڵای ئاڵمان وتی: لەو دیدارەدا بابەتی جۆراوجۆری وەک تیجارەت، سەرمایەنانەوە، پرسی ئەفریقا، ئێران و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم خرایە بەرباس و لێدکانەوە.
ترامپ ئەمڕۆ هەروەها لە پەراوێزی دانیشتنی جی هەشت لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیداری کردو دوولایەن لەبارەی سەقامی ستراتژیک، پرسە بازرگانییەکان وهەروەها ڕێگاکانی بەرەوڕووبوونەوەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکی پێکەوە وتووێژیان کرد.
چواردەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی جی بیست لەمڕۆ هەینیەوە لە شاری ئۆزاکای ژاپۆن دەس پێ کراو هەتا سبەی درێژەی دەبێ.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٣
News ID: 955961
سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی جی بیست لە "ئۆزاکا"ی ژاپۆن سەبارەت بە پرسە جیاجیاکان لەوان ئێران و کۆریای باکور وتووێژیان کرد.