(ABNA24.com) جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام لە ویەنی بە ئەرێنی ناوبرد و گوتی لە رۆژانی داهاتوودا ئاڵووێری دارایی نێوان ئێران و ئوروپا لە رێگەی ئینستێکسەوە ئەنجام دەبێ .
سەید عەباس عێراقچی رۆژی هەینی لە بارەی دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤوکی بەرجام کە لە ویەن بەڕێوەچوو لە نێو پەیامنێراندا جەختی کردەوە ئەگەرچی سێ وڵاتی ئوروپایی هەندێ هەنگاویان لە بارەی ئینستێکس هەڵگرتووە داوە بەڵام ئەم هەنگاوانە هێشتا لە گەڵ داواکاریەکانی ئێران مەودایان زۆرە .
عێراقچی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە لە گەڵ لایەنەکانی دیکە رێککەوتن کرا تا بەم زوانە دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەچێ ، وتی : پێشکەوتنی ئەنجام بوو لەم دانوستانانەدا بۆ گۆڕینی هەڵوێستی تاران لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەس نیە .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی : وڵاتانی دیکەی ئوروپایی هۆگرن تا وەک بەربەشدارپەیوەستی ئەم میکانیزمە داراییە بن ئێستا ئینستێکس لە ڕووی هەموو وڵاتانی ئوروپایی کراوەتەوە و ئەوان دەتوانن لە ڕێگەیەوە لە گەڵ ئێران مامەڵە بکەن .
عەباس عێراقچی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە وڵاتانی ئوروپایی بە شێوەی شێلگیرانە بابەتی نەوتی ئێران لەبەر چاو بگرن ، وتی : لە بارەی بابەتی ریاکتۆری ئەراکیش پێشکەوتنی باش کرا هەموو ئەندامان بەڵێنیاندا لە خشتەی دیاریکراودا سازکردنی ئەم ریاکتۆرە تەواو کەن .
داینشتی لیژنەی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام رۆژی هەینی لە ئاستی جێگران و بەڕێوەبەرانی گشتیی ئێران وڵاتانی1+4 لە ویەن بەڕێوەچوو .
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٢
News ID: 955960
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام لە ویەنی بە ئەرێنی ناوبرد و گوتی لە رۆژانی داهاتوودا ئاڵووێری دارایی نێوان ئێران و ئوروپا لە رێگەی ئینستێکسەوە ئەنجام دەبێ .