٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣٦
زەریف : ئێران هیچکات لاگری وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سەدام فەراموش ناکا

وەزیری دەرڤەی ئێران وتی : کوماری ئیسلامی ئێران هیچکات لاگری وڵاتانی ڕۆژئاوایی و یارمەتیەکان چەکەمەنی ئەوان تەنانەت چەکەمەنی کیمیایی بە سەددام دیکتاوری لەناو چوی ڕژیمی بەعسی ئێراق فەراموش ناکا .

(ABNA24.com) وەزیری دەرڤەی ئێران وتی : کوماری ئیسلامی ئێران هیچکات لاگری وڵاتانی ڕۆژئاوایی و یارمەتیەکان چەکەمەنی ئەوان تەنانەت چەکەمەنی کیمیایی بە سەددام دیکتاوری لەناو چوی ڕژیمی بەعسی ئێراق فەراموش ناکا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیدارەی  گشتیی دیپلوماسی مێدیایی  و هەواڵدەی  وەزارەتی  دەرەوە  موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی  شەمە لە پەیجی  خۆی لە توئیتر  بە  بڵاو کردنەوەی  وێنەگەلێک لە قوربانیانی   پەلاماری کیمیایی  سەدام بۆ سەر شاری سەردەشت  باکووری ڕوژئاوای  ئێران نووسی  : ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان هیچکات  ئەو پەلامارە ی دژی  خەڵکی ئێرانی  مەحکووم نەکرد . زەریف وتیشی : خەڵکی  ئێران  ئەو کاتەش  لە هەمبەر دوژمنان ڕاوەستان و ئێستاش  ڕادەوەستن . لە پەلاماری کیمیایی  ڕژیمی  بەعسی  ئێراق  بۆ سەر شاری  سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی  ڕوژئاوایی  ئێران  لە  28 ژوئەنی  1987  ؛  119 کەس  شەهید بوون  و زیاتر لە هەشت هەزار کەسی دیکە  برینداری کیمیایی بوون .بەڵگەیەک  کە  لە ماوەی  ساڵانی  کۆتایی  شەڕی  داسەپێندراو ئێراق  دژی  ئێران  و دوای  ئەوە  بڵاو کرایەوە  نیشانی  دا  لە تێکڕا 207   کۆمپانیا  لە وڵاتانی  ڕوژئاوایی  بۆ وێنە  ئەمریکا  هولەندا  ئاڵمان و فەڕانسە لە تەیار کردنی ڕژیمی  بەعسی  ئێراق بە چەکی شیمایی ڕوڵی بووە .



/129