٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣٦
ناردنی ٨٠ گەڵابە چەک و چۆڵی دیکە_ بەردەوامیی ڕەوانە کردنی چەک بۆ کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان، ھەشتا گەڵابەی ھەڵگری یارمەتیی لۆجستی و سەربازی لە باکووری عێراقەوە گەییشتە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ھێزەکانی سووریای دیموکرات.

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان، ھەشتا گەڵابەی ھەڵگری یارمەتیی لۆجستی و سەربازی لە باکووری عێراقەوە گەییشتە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ھێزەکانی سووریای دیموکرات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوەکانی ھەواڵی سەر بە نەیاران لە سووریا، باسی بەردەوامیی ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازییان کردووە بۆ شەڕڤانانی کوردی سەقامگرتووی ڕۆژھەڵات وباکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

تاقمی ناسراو بە «ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا» سەربە نەیاران، وای بڵاو کردووەتەوە کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دەیان گەڵابەی ھەڵگری یارمەتیی لوجستی و سەربازی لە باکووزری عێراق و لە ڕێگای بوارگە سمیلکا گەییشتووەتە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ھێزەکانی سووریای دیموکرات.

«ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا» ڕایگەیاند کە ئەمە بۆ شانزەھەمین جارە کە لە ڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە چەک و چۆڵ ڕەوانەی سووریا دەکرێت و دەگاتە دەستی شەڕڤانانی کوردی ئەم وڵاتە.

بە وتەی ئەم تاقمە، لەم شانزە جارەدا ھەتا ئێستا لانیکەم ١٣٨٠ گەڵابەی چەک و تەقەمەنی لە باکووری عێراقەوە گەییشتووەتە سووریا کە ئەمجارەیان داگری ٨٠ گەڵتبە بووە.

لە ڕەوتی دوایین قۆناغی گواستنەوەی چەک و چۆڵ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کە لە ١٦ی ژوئەن ڕێککەوت لەگەڵ ٢٦ی جۆزەردان ئەنجامی گرتووە، ژمارەی ئەو گەڵابانەی چەک و چۆڵیان گواستووەتەوە ١٣٠٠ بووە.



/129