(ABNA24.com) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانیشتنی وڵاتانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەن، پرسی مانەوەی ئێران لەو ڕێککەوتنەدا دیاری دەکا.
سەید"عەبباس موسەوی" ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند؛ دانیشتنی ئەمڕۆ هەینیی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی جێگران و بەڕێوەبەرانی گشتیی سیاسیی ئێران و گرووپی چوار کۆیەک لە ڤیەن و بەئامانجی تاووتوێی گۆڕانکاریە بەدیهاتووەکان لە جێ بەجێ کرانی بەڵێنیەکانی بەرجام، دەورێکی گرینگ دەبینێ لە چارەنووسی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێران بەتەواوەتی لە بەرجام بچێتەدەر، وتی: چوونەدەر لە بەرجام لە بژارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە بەڵام ئێستا چاوەروانی بڕیاری یەکجاریی وڵاتانی ماوە لە ڕێککەوتنەکەین.
موسەوی پێی داگرت: پشوودرێژیی ستراتژیای ئێران کۆتایی پێهاتووەو کۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ یەکلایەنە ڕێککەوتنەکە جێ بەجێ بکا بەڵام لایەنەکانی دیکە وادەو بەڵێنیە هاوپێوەندەکان جێ بەجێ نەکەن.
ناوبراو هەروەها ئوروپییەکانی ڕاسپارد بەرجام سەرلەنوێ موتاڵا بکەن چونکە بەرجام ڕێگە بەلایەنەکانی دەدا ئەگەر لایەنێک پێشێلی کرد و پێبەند نەبوو بە بەڵێنیەکانی، لایەنی بەرامبەر دەتوانێ بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە بجوڵێتەوە.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پێی داگرت: ساڵێک بێ دەربەستی و بێ بەرپرسایەتی حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بەڵێنیەکانی بەرجام، ئیدی تەحەمول ناکرێ و دەبێ چارەنووسی بۆ ئێران دیاری بکرێ.
دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ هەینی لەئاستی جێگران و بەڕێوەبەرانی گشتیی سیاسیی ئێران وگرووپی چوار کۆیەک لە هۆتێل کۆبورگی ڤیەن دەس پێ کرا.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣٢
News ID: 955949
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانیشتنی وڵاتانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەن، پرسی مانەوەی ئێران لەو ڕێککەوتنەدا دیاری دەکا.