(ABNA24.com) وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی ئەم وڵاتە لە ئیدلیبی سووریا کوژراوە.
بە پیی راپۆرتی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی؛ "خولوسی ئاکار" رایگەیاند: لە پەلاماری هێرشبەراندا بۆ سەر شوێنی سەقامگیر بوونی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، سەربازێکی تورکیا کوژراوە و سێ سەربازی دیکەیش بریندار بوون.
پێشتریش وەزیری بەرەڤانیی تورکیا باسی ئەوەی کردبوو کە بورجی چاوەدێریی ئەم وڵاتە لە پارێزگای ئیدلیب وەبەر گوللە هاوەن کەوتووە.
هەروەها کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا باسی پەلاماری بە ڕاکێتی سوپای تورکیا بۆ سەر چەن ناوچەیەکی باکووری ڕۆژاوای "حەماه"ی سووریا کرد و ڕایگەیاند: هیزەکانی سووریایش شوێنی تەقێندرانی ئەو ڕاکێتانەیان داوەتە بەر پەلامار.
دیمەشق گەلێک جاران ئامادە بوونی نایاسایی هێزی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا و بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن لە خاکی سووریای داوەتە بەر ڕخنە و گازندەوە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣٢
News ID: 955948
وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی ئەم وڵاتە لە ئیدلیبی سووریا کوژراوە.