٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:١٧
پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەربژێری سەرکەوتووی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئەستەمووڵ

سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرکەوتنی"ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو"ی بەربژێری ھاوپەیمانیی میلـلەت سەربەپارتی کۆماریخوازی گەل لەهەڵبژاردنەکانی شارەوانیی ئەستەمووڵی لەناوبراو پیرۆزبایی کرد.

(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرکەوتنی"ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو"ی بەربژێری ھاوپەیمانیی میلـلەت سەربەپارتی کۆماریخوازی گەل لەهەڵبژاردنەکانی شارەوانیی ئەستەمووڵی لەناوبراو پیرۆزبایی کرد.

بەپێی راپۆری  هەواڵدەریی ئانادۆڵ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە پەیامی پیرۆزبایی خۆی لە "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" ڕایگەیاندووە:لە هەڵبژاردنەکانی٢٣ی ژۆئەن ئیرادەی نیشتمانی هاتەدی.

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو بەربژێری ھاوپەیمانیی میلـلەت لە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیاش پاش سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممەی شارەوانیی ئەستەمووڵ هیوای خواست، ئەو هەڵبژاردنانەو ئەنجامەکانی بۆ تورکیاو ئەستەمووڵ پڕخێر و بێر بێ.

شارەوانی نوێی ئەستەمووڵ هەروەها ڕێزی گرت لە خەڵکی ئەو گەورەشارە بۆ بەشداربوونیان لەهەڵبژاردنەکاندا.




/129