(ABNA24.com) سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب پێی داگرت: بەدی هێنان و دامەزراندنی میکانیزمێکی دراڤی بۆ یارمەتی دانی فەلەستین پێویست وزەرورییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی "ڕووسیا ئەلیەوم" "ئەحمەد ئەبولغەیز" سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوی نائاسایی ئەم یەکیەتیە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی دراڤیی فەلەستین وتی: دەبی بە شێوەی مانگانە ١٠٠ ملۆین دولار یارمەتیی فەلەستین بدرێت. "
شوکری بەشارە" وەزیری ئابووری و دارایی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستینیش کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی کۆمکاری عەرەب ئامادەبوو، لە ئەندامانی ئەم یەکیەتیە داوای کرد پێکھێنانی میکانیزمێکی دراڤی بە بایخی ١٥٥ ملیۆن دوڵار لە فەلەستین پشتیوانی بکات لە بەرانبەر قەیرانەکانی ئابووری.
بەشارە هەروەها بە ئاماژەدان بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی بە زوویی بەحرەین کە وەکوو بەشی ئابووریی گەڵاڵەی ئەمریکایی بەناو" سەودای سەدە" دەناسێندرێت وتی: فەلەستین هیچ پێویستی بەم کۆبوونەوەیە نیە وئەم هەوڵ وتەقالایانە کە دەوترێت بۆ پاوەجێیی ئابووری وبەدی هاتنی ئاشتی ئەنجام دەبێت، هەمووی درۆن. کۆبوونەوەی بەحرەین کە یەکەمین قۆناخی جێ بەجی کرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی ودژە فەلەستینیی سەودای سەردە دێتە ئەژمار ، سێ شەممە و چوارشەممەی ئەم حەوتەیە ٢٥، ٢٦ی ژوئەن لە مەنامە بەڕێوە دەچێت.
ڕاکێشانی سەرمایەدانەران بۆ سەرزەویە فەلەستینیەکان لەو مەبەست و ئامانجانەی بانگەشەکارانی ئەم کۆبوونەوەیە دێتە ئەژمار بەڵام هەموو گروپە فەلەستینیەکان بایکۆتیان کردووە.
/129
٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:١٤
News ID: 954686
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب پێی داگرت: بەدی هێنان و دامەزراندنی میکانیزمێکی دراڤی بۆ یارمەتی دانی فەلەستین پێویست وزەرورییە.