(ABNA24.com) بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ كاندیدی جەهەپە توانی بینالی یەلدرم كاندیدی پارتی دادو گەشەپێدانی شکست پێهێنا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بینالی یڵدرم، كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان ئێوارەی ئەمرۆ و دوابەدوای ئاشكراكردنی رێژەی ئەو دەنگانەی تا ئێستا جیاكراونەتەوە رایگەیاند "لە كاتژمێر ۷ و ۱۶ خولەكی ئەم ئێوارەیەدا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: بە بڵاوكردنەوەی رێژەی دەنگە جیاكراوەكان، بەپێی ئەو دەنگانەی تا ئێستا جیاكراونەتەوە، ركابەرەكەم لە پێشەوەیەوە و پیرۆزبایی لێدەكەم".
هاوكات سوپاسی خەڵكی ئەستەنبۆڵی كرد و وتی: "داوا لە خوا دەكەم ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ببێتە مایەی خێر بۆ داهاتووی ئەستەنبۆڵ، هیواخوازم هاوڕێم ئەكرەم ئیمامۆغڵو خزمەتی زۆر و جوان بە ئەستەنبۆڵ بكات، بەردەوام دەبم لە هاوكاریكردنی."
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٥١
News ID: 954327
بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ كاندیدی جەهەپە توانی بینالی یەلدرم كاندیدی پارتی دادو گەشەپێدانی شکست پێهێنا.