٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٩
ترەمپ: دووشەممە بایکۆتی نوێ بە سەر ئێران دادەسەپێ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشینگتۆن ڕۆژی دووشەممە بایکۆتی نوێ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دادەسپێنێ.

(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشینگتۆن ڕۆژی دووشەممە بایکۆتی نوێ دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دادەسپێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "دۆناڵد ترەمپ" ئێوارەی شەممە لە تویتەردا بانگەشەی کرد کە  ئەو بایکۆتە نوێیانە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمیی دژوارتر دەکات.

ترەمپ ڕۆژی شەممەیش  بانگەشەی کردبوو واشینگتۆن لە ئاراستەی داسەپاندنی بایکۆتی زیاتر بە سەر ئێران بۆ پێشگری بە گەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی هەنگاو هەڵدەگرێ.

ئەو قسە گاڵتەجاڕانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا لە ١٥ ڕاپۆرتدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی  و ئاشتیانەبوونی چالاکیی ئەتۆمیی ئێران پشت راست کردۆتەوە

ئەمریکا پاش چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران (٨ی مانگی مەیی ٢٠١٨) کەمپەینێکی هەمەلایەنەی بۆ وەبن گوشار نانی ئێران وەڕێخستووە.

"دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە  بە بنپێ کردنی بەڵێنەکانی واشینگتۆن بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بردە دەرەوە و گەڕانەوەی بایکۆتە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەو کردەوەی ترەمپ بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بوویەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی  ٩ی ژانڤییەی ڕابردوو لە دیداری هەزاران کەس لە خەڵکی قوم راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکاییەکان بە خۆشحاڵییەوە دەڵێن کە بایکۆتەکانی ئێستای گەلی ئێران لە مێژوودا لەوێنەی نەبووە، بەڵام گەلی ئێران ئەگەر خودای گەورە بیهەوێ لەو بوارەدا شکستێک بە سەریان دادەسەپێنێ کە لە مێژوودا لەوێنەی نەبێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری، دەورێکی بنەڕەتی دەگێڕی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلان و کردەوە تێکدەرانەکانی بەرەی ئەمریکایی - زایۆنی - سەعوودی لە ناوچەکەدا.




/129