(ABNA24.com) کەسێکی مەدەنی کە هیچ چەکێکی لەدەستدا نەبوو، بەزەبری گولـلەی هێزەکانی پۆلیس لە ئەیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کوژرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، نووسینگەی پۆلیسی لۆس ئەنجلێس لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند: "رایان تایمان" ئەمریکییەکی بەڕەگەز ئەفریقی تەمەن ٢٤ساڵان لە شاری ویلۆبروکی ئەو ئەیالەتە بە سی و چوار گولـلەی دوو کەس لە هێزە ئاسایشییەکانی ئەمریکا لەناو ئۆتۆمبیلەکەی کەوتەبەر دەسڕێژ و لەبەر کاری بوونی برینەکانی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی لۆس ئەنجلێس دەڵێ ، تایمان گومانلێکراو بەوەیە کە بەشێوەی نایاسایی چەکی بەدەست بووەو هێزە ئاسایشییەکان لەچەند حەوتەدا بەدوایدا دەگەڕان.
خێزانی ئەو لاوە لەدژ پۆلیسی لۆس ئەنجلێس سکاڵای کردووەو هێزە ئاسایشیەکانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە زۆرداریی لەڕادەبەدەریان ئەنجام داوە.
لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا تەقە لە ئۆتۆمبیل جگە لە چەند حاڵەتێکدا کە جێی مەترسییە، قەدەغەیە.
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢١
News ID: 954298
کەسێکی مەدەنی کە هیچ چەکێکی لەدەستدا نەبوو، بەزەبری گولـلەی هێزەکانی پۆلیس لە ئەیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کوژرا.