٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
عێراقچی لە چاوپێکەوتنی هاوشانە بەر یتانیەکەی : ئوروپا بۆ پاراستنی بەرجام ئامادە نیە هیچ باجێک بدات

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی ئاندرۆ موریسۆن جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین لە تاران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە پێبەندنەبوونی ئوروپیەکان بە بەرجام دەگەڕێتتەوە بۆ نەبوونی ئێرادەی سیاسی جەختی کردەوە ئوروپا ئامادە نیە بۆ پاراستنی ئەم رێککەوتنە بچووکترین باج بدات .

(ABNA24.com) جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی ئاندرۆ موریسۆن جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین لە تاران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە پێبەندنەبوونی ئوروپیەکان بە بەرجام دەگەڕێتتەوە بۆ نەبوونی ئێرادەی سیاسی جەختی کردەوە ئوروپا ئامادە نیە بۆ پاراستنی ئەم رێککەوتنە بچووکترین باج بدات .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەباس عێراقچی لەم دیدارەدا بە بیرخستنەوەی خاوەخاوە و سستی وڵاتانی ئووروپایی لە بە جێهێنانی بەڵێنەکانیان لە بەرانبەر بەرجامدا گوتی : بە داخەوە هیچ  باڵانسێک لە نێوان ئەرک و مافەکانی ئێران و ئوروپا لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا نیە .

 جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتیشی ، کۆمیانیا ئوروپیەکان ناوێرن لە فەرمانەکانی وەزاڕەتی خەزنەداریی ئەمریکات لادەن و ئەمە بە مانای نەبوونی سەروەریی ئوروپا تەنانەت لە نێو سنوورەکانی خۆیدایە .

 عێراقچی ئاماژەشی کردە کەمبوونەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا و جەختی کردەوە ، بڕیاردان بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە بەرجامدا بڕیارێکی نیشتمانیی و بێ گەڕانەوەیە و کوماری ئیسلامیی ئێران تا دابینبوونی داواکاریەکانی خۆی درێژە ئەدا بەم ڕەوتە .

 جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بە رەخنەگرتن لە هەڵوێستی یەک لایەنەی لەندەن لە پرسە ناوچەییەکان لەوان لە بوختان کردن بە ئێران لە بابەتی پەلاماری سەر نەوتبەرەکانیش گوتی : وادیارە گرفتاریی حکومەتی بەریتانیا لە کێشەی برێگزیتدا ، رێگه ی گرتووە لە ناسینی دروستی ڕاستیە جیهانیەکان .

 عێراقچی وتیشی ، هاوڕێی کردنی کاڵفامانە لە گەڵ هەنگاوە ملهوڕیەکانی ئەمریکا ئەنجامێکی نیە جگە لە بەرزبونەوەی بێزاریی مێژوویی ئێرانیان لە سیاسەتەکانی بەریتانیا .

جێگری وەزیری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە بیرخستنەوەی قەرزی 40 ساڵەی حکومەتی بەریتانیا بە خەڵکی ئێران خوازیاری درانەوەی خێرای ئەم قەرزانە بوو و گوتی : خۆبواردنی لەندەن لەم بابەتە بە هیچ پەڵپو بیانوویەک قەبوڵ ناکرێ .

 لە بابەتی بەندکراوانی دوو تابعیەتی و مانگرتنی هاوسەری " نازەنین ساغەری " لە بەرامبەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەنیش عێراقچی گوتی : دەەسەڵاتی دادڤانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز ناچیتە ژێر ئەم جۆرە چەواشەکاریانە و تاوانباران بە تاوانی سیخوڕی دەبێ دەورانی سزای خۆیان ببڕن.



/129