(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ "وانگ یی"ی هاوتای چینی خۆی لە پکەن وتی: تورکیا دەستی گرتووە بە سەر بەشێک لە خاکی سووریا و پشتیوانیش دەکات لە گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ "وەلید موعەلیم" بە ئاماژە بە هاتنی نایاسایی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ باکووری سوریا ، وتیشی: ئەو هێزە بیانیانەی کە بەشێوەی نایاسایی لە سووریادان دەبێ خێرا خاکی ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.
وەزیری دەرەوەی سووریا هەروەها ئاماژەی کردە مەسەلەی بنیاتنانەوەی سووریا و وتی: ئەولەوییەتی بەشداری لە پلانی بنیاتنانەوەی سووریا بەو کەسانەیە کە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم پشتی دیمەشقیان گرتبوو.
سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە پێی ئەو موڵەتەی کە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێی داوە، بە دەسدرێژکی کردنە سەر باکووری سورویا زیاتر لە چوار هەزار کیلۆمەتری خاکی ئەم وڵاتەی داگیر کردووە.
دیمەشق بەردەوام ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هاتنی هێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ نێو خاکی سووریای داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە و بە توندی ئیدانەی کردووە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.
سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات
/129
٢٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٦:٣٠
News ID: 952914
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ "وانگ یی"ی هاوتای چینی خۆی لە پکەن وتی: تورکیا دەستی گرتووە بە سەر بەشێک لە خاکی سووریا و پشتیوانیش دەکات لە گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو ئەم وڵاتە.