(ABNA24.com) سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وێڕای رەخنەگرتن لە چوونەدەری سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی ، ئەمریکا بێ گومان هیچ مەیلێکی بۆشەڕ لە دژی ئێران نیە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیونی ئێران ، نانسی پلۆسی رۆژی یەکشەممە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ سی ئێن ئێن گوتی : واشنگتۆن بێگومان هیچ حەز بە شەڕ لە گەڵ ئێران یان ئەنجامدانی کاری دنەدەرانە لە بارودۆخێکدا کە ببێتە هۆی وڵام یان هەڵە ، ناکات .
سەرۆکی ئەنجوومەنی نێونەرانی ئەمریکا کشانەوەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامی بە بێ هیچ مەنتیق و بەڵگەیەکی دیپلوماتیک زانی و جەختی کردەوە : زۆرێک لە شارەزایانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ، بەرجام پشت ڕاست دەکەنەوە و داکۆکی لێدەکەن.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەشتی ئایاری 2018 بەشێوەی یەک لایەنە لە رێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوە
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٨
News ID: 951721
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وێڕای رەخنەگرتن لە چوونەدەری سەرۆکی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی ، ئەمریکا بێ گومان هیچ مەیلێکی بۆشەڕ لە دژی ئێران نیە .