١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٥
هاوسەرۆکی هەدەپە: ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لەهەرێمی کوردستانی عێراق، سێناریۆیەکە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەستەمووڵ

"سزایی تەمەلـلی" هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە هەڵمەتی چەنگاڵ ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، سێناریۆیەکە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەستەمووڵ.

(ABNA24.com) "سزایی تەمەلـلی" هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە هەڵمەتی چەنگاڵ ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، سێناریۆیەکە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەستەمووڵ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار؛ "سزایی تەمەلـلی" هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە پرسی کوردان، وتی: ئەمڕۆکە دەسەڵاتی سیاسیی تورکیا هەردەم لەڕێی شەڕەوە دابین دەبێ و لەهەوڵی بەهێزکردنی سیاسەتی گوشار و توندوتیژی لەسەر گەل بەتایبەت چینی کرێکارو ژنانی کۆمەڵگایە.

لەوناوەشدا گەورەترین بابەتێک کە تورکیا لەگەڵیدا بەرەوڕوویە، پرسی کوردەکانەو بێ چارەسەریی پرسی کوردان ئەو بێ سیاسەتییە چارەسەرنابێ. بێ چارەسەریی پرسی کوردان، تورکیا هیچ ڕێگایەکی بۆ دیموکراتیزەبوون لەبەردەمدا نییە.

ناوبراو لەدرێژەی لێدوانەکانیدا بەئاماژە بە پرسی سوریا وتی: سیاسەتێک کە لەژێرناوی قووڵیی ستراتژیک هاتووەتەئاراوەو پاشان بەشێوازێک کە لەجیهاندا نموونەی نەدیتراوە، بووە بەمایەی بێ بایەخبوونی تورکیا .

تەمەلـلی وتی: هەرکات کەوتووینە سەروبەندی هەڵبژاردنێک، هەڵمەتێکی سەربازی دەس پێ بووەو بەدانی ناوگەلی ساختە بەو جم و جۆڵە سەربازییانە، لەنێو خەڵکدا دەس دەکەن بە پڕوپاگەندە کردن. ئەو جوڵە سەربازییە سێناریۆیەکە کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەستەمووڵ داڕێژراوە وەک هەڵمەتەکانی عەفرین و جرابلۆس لە ڕابردوودا.




/129