(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕو لە پێنجەمین کونفڕانسی هاوکاری و متمانەسازی لە ئاسیا سیکا لە شاری دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان جەختی کرد لەسەر لاگری ئانکارا لە فەلەستین و وتی کە تورکیا کردەوەی داسەپێندراوی ئەم دواییە لە قودس قەبووڵ ناکات .
ڕعجەب تەیب ئەردوغان دوانیوەڕۆی ئەمڕو شەمە لە پێنجەمین کونفڕانسی هاوکاری و متمانەسازی لە ئاسیا سیکا لە شاری دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان سەبارەت بە کردەوەی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ قودس وتاری دا و مەحکوومی کرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەوادڵەری ئاناتولی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئێمە هەوڵ بۆ گۆڕینی دۆخی قودس و کردەوەکانی سەپێندراوی لە قودی ڕەت دەکەینەوە ڕەجەب تەیب ئەردوغان هەروەها جەختی کرد کە تورکیا هەڵوێستیکی چالاکی سەبارەت بە پرسی فەلەستین هەیە . ناوبراو لە ئەمریکا و کۆمەڵگای جیهانی داوای کرد تا ڕێز بگرێت لە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و پێگەی مێژوویی و یاسایی بەێتولموقەدەس . پێنجەمین کونفڕانسی هاوکاری و متمانە سازی لە ئاسیا سیکا ئەمڕو لە شاری دووشەمەی پێتەختی تاجیکستان بە میوانداریەتی سەرۆک کوماری ئەو وڵاتە و بە ئامادە بوونی سەرۆک کومارانی تورکیا ڕووسیا چین ئێران ئازەربایجان ئوزبەکستان بەنگلاتدش سریلانکا سەرۆکی کارگێڕی دەوڵەتی ئەفغانستان بەڕێوە چوو .
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٤
News ID: 951717
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕو لە پێنجەمین کونفڕانسی هاوکاری و متمانەسازی لە ئاسیا سیکا لە شاری دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان جەختی کرد لەسەر لاگری ئانکارا لە فەلەستین و وتی کە تورکیا کردەوەی داسەپێندراوی ئەم دواییە لە قودس قەبووڵ ناکات .