١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
ناوەندی ڕاپرسیی Sonar: لە پێشەوە بوونی ئیمام ئۆغڵوو بە ڕێژەی ٥.٦% لە یەڵدیریم

"هاکان بایراکچی" سەرۆکی ناوەندی راپرسیی Sonar لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ژوەنی ٢٠١٩ی ئەستەموڵ وتی: "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" بەربژاری پارتی کۆماریخوازی تورکیا لە....

(ABNA24.com) "هاکان بایراکچی" سەرۆکی ناوەندی راپرسیی Sonar لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ژوەنی ٢٠١٩ی ئەستەموڵ وتی: "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" بەربژاری پارتی کۆماریخوازی تورکیا لە ئێستادا کە یەک هەفتەی ماوە بۆ کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەر لە نوێی ئەستەموڵ، بە ڕێژەی ٥.٦% لە پێشەوەی خەنیمەکەی واتە بینالی یەڵدیریمە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی Diken، هاکان بایراکچی" سەرۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی  Sonar لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ژوەنی ٢٠١٩ی ئەستەموڵ وتی: ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" بەربژاری پارتی کۆماریخوازی تورکیا (CHP) لە ئیستادا کە یەک هەفتەی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەر لە نوێی ئەستەموڵ، بە ڕێژەی ٥.٦% لە پێشەوەی خەنیمەکەی واتە بینالی یەڵدیریم بەربژاری پارتی داد و گەشە (AKP)ـە.

ناوبراو بە راگەیاندنی  ئەنجامی دوایین راپرسیی ئەم کۆمپانیایە لە ئێکانتی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر نووسی: ئەنجامی ڕاپرسیی لە یەک هەفتەی پێش بەڕێوەچوونی سەر لە نوێی هەڵبژاردنەکان بەم چەشنەیە:

"ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو" : ٥٢.٣%ی دەنگەکان

بینالی یەڵدیریم" : ٤٦.٧%ی دەنگەکان

ئەوانی دیکە: ٠.٩%ی دەنگەکان




/129