(ABNA24.com) سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە سەقامگیر بوونی ژومارێک لە سەربازانی ئەمریکایی لە یەکێک لە بنکە سەربازیەکان لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی ناوەندی ئێراق .
یەکێک لە مێدیا خۆجێیەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاندووە کە ژومارێک لە سەربازانی ئەمریکایی لە یەکێک لە بنکە سەربازیەکان لە دەڤەری پارێزگای هەولێر جێگیر کراون ، بابەتێک کە بەبێ ئاگاداری دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بە دی هاتووە و حکومەتی خوجێیش خۆی بواردووە لە دانی هەرجۆرە زانیاریەکی پێویست سەبارەت بەو پرسە .
ماڵپەڕی سلێمانیە نیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە کە زایناریە نێدیاییەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق نشانەی ئەوەیەکە ژومارێک لە سەربازە ئەمریکاییەکان لە یەکێک لە بنکە سەربازیەکان لە پارێزگای هەولێر بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی ناوەندی ئێراق سەقامیان گرتووە .بەڵام جەبار یاوەر سکرتێری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کاردانەوە بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە وتویەتی : کە هیچ هێزێکی سەربازی لە خاکی هەرێمدا جێگیر نەبوونە و ئەمریکیەکان لە چوارچێوەی ڕاوێژکارانی سەربازی و هێزە ڕاهێنەرەکان بە پێشمەرگەکانی هەرێم لەو ناوچەی ئامادەن .
ناوبراو بانگەشەی کردووە کە تەنانەت ئامادە بوونی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەمریکایی لە هەرێمی کوردستان بە ئاگاداری و وەرگرتنی موڵەتنامە بووە .
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٥
News ID: 951710
سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە سەقامگیر بوونی ژومارێک لە سەربازانی ئەمریکایی لە یەکێک لە بنکە سەربازیەکان لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی ناوەندی ئێراق .