١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠١
هۆی دواکەوتنی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر

سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆی سەردان نەکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرۆک و سەرۆکی حکومەتی نوێی هەرێمی شیکردەوە.

(ABNA24.com) سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆی سەردان نەکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرۆک و سەرۆکی حکومەتی نوێی هەرێمی شیکردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم ڕایگەیاند کە بڕیاربوو عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێنج شەممەی ڕابردوو سەردانی شاری هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان بکات بەم حاڵەوە سەفەرەکەی دواکەوت.

سەرچاوەی ناوبراو لەوبارەوە وتی: نەکرا پیرۆزبایی بکرێ لە سەرۆکایەتی نوێی هەرێم و بەم چەشنە ئەو سەردانە دواکەوت. ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێ، وتی: عەبدولمەهدی بڕیاری دا سەردانی دوابخات چونکە بەسەفەرێکی تەشریفاتی ڕازی نابێ و دەیەوێ ئەو سەردانی بڕێک ئامانج لەوان، دیاریکرانی چارەنووسی پرسی بودجەو نەوت لەنێوان بەغداو هەولێردا مسۆگەر بکات.

سەرچاوەکە لەوبارەوە وتی: ئەگەری ئەوە هەیە سەفەری عەبدولمەهدی بۆ هەولێر هەتا ڕاگەیێندرانی پێکهاتنی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دوابکەوێ هەتا یەکەم ڕێککەوتننامەی حکومەتی نوێ سەبارەت بە پرسی نەوت و ناردنی داهاتی فرۆشی ٢٥٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بە حکومەتی فدراڵ بێ بەتایبەت ئەوەی کە سەرۆکی نوێی حکومەت خاوەن دەسەڵاتی فراوانە کە پەرلەمان بەناوبراوی بەخشیوە.



/129