١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٥
زەریف: دیپلۆماسیی چالاکانەی ئێران درێژەی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە شی کردنەوەی ئەنجامەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دوو وڵاتی قرقیزستان و تاجیکستان وتی: دیپلۆماسیی چالاکانەی ئێران هەر بەردەوامە.

(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئێران بە شی کردنەوەی ئەنجامەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دوو وڵاتی قرقیزستان و تاجیکستان وتی: دیپلۆماسیی چالاکانەی ئێران هەر بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "محەممەد جەواد زەریف" شەوی رابردوو لە ئێکانتی شەخسی خۆیدا  نووسی: دیدارە پڕسوودەکانی نێوان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک کۆمارانی تاجیکستان و تورکیا و هەروەها میری قەتەر لە دووشەنبەی پێتەختی تاجکیستان بەڕێوەچوو و لەو دیداردانەدا سەبارەت بە پرس و بابەتی گرینگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوان بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران باس و وتووێژ کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە دیداری لێژنەی باڵای ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی کارگێڕیی دەوڵەتی ئەفغانستانیش دوو لایەن بە پێداگری لەسەر بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە ئەفغانستان، داکۆکیی خۆیان بەرامبەر بە  پەرە سەندنی پێوەندییەکانی نێوانیان ڕاگەیاند.

"محەممەد جەواد زەریف" دیداری خۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی  نوێی هیندستانیشی بە دیدارێکی بەسوود و لە خاڵە گرینگەکانی سەفەری شاندی ئێرانی بۆ تاجیکستان هێنایە ئەژمار.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە کۆتایی سەفەری سێ ڕۆژەی خۆی و شاندی هاوڕێی بۆ قرقیزستان و تاجیکستان، بۆ بەشداری لە نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای و پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرانی کۆنفرانسی "تەعامول و متمانەچێ کردن لە ئاسیا (سیکا)" دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستانی بەرەو تاران بەجێ هێشت.




/129