١٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٥
باڵوێزی روسیا لە دیمشق : ھەر چەشنە ئامادەبوونێکی سەربازیی لە سوریا دەبێ کۆتایی پێ بێ

باڵوێزی روسیا لە دیمشق ، خوازیاری کۆتایی ھاتنی ئامادەبوونی نایاسایی و داگیرکاریی ھێزە سەربازیەکانی بیانیی لە سوریا بوو .

(ABNA24.com) باڵوێزی روسیا لە دیمشق ، خوازیاری کۆتایی ھاتنی ئامادەبوونی نایاسایی و داگیرکاریی ھێزە سەربازیەکانی بیانیی لە سوریا بوو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئەلەکساندەر ئیفیمۆڤ روژی رابردوو لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ھەواڵدەریی سوریایی سانا جەختی کردەوە مسکۆ ھەموو ھەوڵی خۆی ئەدا بۆ  دانانی بابەتی کشانەوەی ھێزە نایاساییەکان لە سوریا لە خشتەی بەرنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان .

باڵوێزی روسیا لە دیمشق ھەروەھا پێوەندیەکانی روسیا و سوریای بە دۆستانە  و ستراتژیک پێناسە کرد و گوتی : روسیا و سوریا مانگی دھاتوو ٧٥ مین ساڵھاتی پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆیان دەکەن بە جەژن .

 سێرگی ڤێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا بۆ کاروباری روژھەڵاتی ناڤینیش ئەم دواییانە جەختی کردبووەوە ، داگیرکاریی بیاینەکان بە فەرماندەریی ئەمریکا لە سوریا دەبێ کۆتایی پێ بێ .



/129