١٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٢
کارڤەدانی ئانکارا بە بڕیاری پارلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی گرت لە پەسەن کرانی گەڵاڵەی " نیگەرانی دەربڕین سەبارەت بە هاوپەیمانی ئەمریکا تورکیا لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا

(ABNA24.com) وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی گرت لە پەسەن کرانی گەڵاڵەی " نیگەرانی دەربڕین سەبارەت بە هاوپەیمانی ئەمریکا تورکیا لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   هەواڵدەری  ئاناتولی  وەزارەتی دەرەوەی  تورکیا   بە  بڵاوکردنەوەی  بەیاننامەیک لە کاردانەوە  بە پەسەن کرانی  گەڵاڵەی  نیگەرانی دەربڕین سەبارەت بە  هاوپەیمانی  ئەمریکا -تورکیا  لە لایەن  پەرلەمانی  نوێنەرانی ئەمریکا  ڕایگەیاند  تۆمەتەکانی بێ بنەما کە لەو گەڵاڵەیە دراوە لە  سیاسەتەکانی  دەرەوەیی و دەزگەی دادی تورکیا  بە هیچ  لەونێک  قەبووڵکراوە نیە . لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا  هاتووە  پەسەنکرانی  گەڵاڵەی   "  نیگەرانی دەربڕین  سەبارە بە هاوپەیمانی  ئەمریکا تورکیا  لە پەرلەمانی  نێونەرانی ئەمریکا   دژە  لە گەڵ  پەیوەندی دۆستانەی دوو وڵات .لەو بەیاننامەیەدا جەختکراوە تورکیا هەمیشە پێداگرە کە کاتی سەرهەڵدانی ناکۆکی بیروڕالە گەڵ وڵاتان  دەبێ بە ڕێزگرتن لە مافی دەسەڵاتداریەتی وتووێژی  کرد  . پەرلەمانی نوێنەرانی  ئەمریکا  ڕۆژی دووشەمە  10  ژوئەن  گەڵاڵەیەکی  لە ژێر ناوی  نیگەران یدەربڕین سەبارەت بە  هاوپەیمانی  ئەمریکا تورکیای پەسەن کرد .لەو گەڵاڵەیەدا  لە ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای کردووە  کە  خۆ بپارێزێ لە پەیوەندی  سەربازی  لە گەڵ ڕووسیا  کە مومکینە بەشداری  تورکیا و ئەمریکا و ڕوڵی ئانکارا  لە  ڕێکخراوی  پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری  ناتو بخاتە مەترسیەوە




/129