(ABNA24.com)گوتاری عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ئاھەنگی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی تازەی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە پێشکەش کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، له ئاھەنگی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی تازەی هه‌رێمی کوردستان ، گوتاری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خوێندرایه‌وه و تێیدا به‌ڵێنی دا حکومه‌ته‌که‌ی کار بۆ سارێژکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دەکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ١٠ حوزه‌یرانی ٢٠١٩ی زایینی نوێنه‌ری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتاری ناوبراوی له ئاھەنگی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی تازەی هه‌رێمی کوردستان خوێنده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی له پۆسته تازه‌که‌ی لێ کرد و هیوای خواست له‌م ئه‌رکه نوێیه‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت.
له گوتاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدا بەڕێزی جەختی لە سەر ئەوە کردبوو کە، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که ده‌بێ پێوه‌ندیی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئەم وڵاتە باش بێت و پێوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوورویاسا بنیات بنرێتەوەو له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه هیواخوازین هه‌ماهه‌نگیی له نێوانمان زیاتر بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا: "ئێمه له حکومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵێک له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق چاره‌سه‌ر ببێت و کۆتایی به هه‌موو ئاڵۆزییه‌کان بھێنرێت و به‌ره‌و قۆناغێکی نوێ ھعنگاو بنێین.
جێگای ئاماژەیە ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بە ئامادەبوونی بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ،مەسعودبارزانی سەرۆکی پێشووی ھەرێم و ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەرێم و ژمارەیەک لە کەسایەتی و بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماسیی عێراق و وڵاتانی بیانی سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی بوو بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق. ئاھەنگەکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد و داوا لە نێچیرڤان بارزانی کرا ئامادە بێت بۆ ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات و دواتر پەرلەمان بە فەرمی نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانیی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناساند.
رۆژی ٢٨ی ئایاری رابردوو پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی هەرێمی کوردستانی هەڵبژارد و لە نێوان پینج پاڵێوراودا نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٦٨ دەنگ لەکۆی ٨١ دەنگی ئەندامانی پەرلەمان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دیاریی کرا.
لەپاش سوێندخواردنەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە سەریەتی کەسێکی شیاو بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی تازەی دەوڵەتی ھەرێم بە پەرلەمانی ئەم ناوچەیە بناسێنێ کە وەک باسی دەکرێ مەسرور بارزانی کوڕی مەسعودبارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم پۆستە دیاری کراوە.
/129