(ABNA24.com)وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی رابردوو جەختی کردەوە ، واشنگتۆن درێژە ئەدات بە ساسەتی خۆی لەمەڕ دانانی زیاترین گوشار بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، مایک پۆمپئۆ لەسەر توویتەردا ئاماژەی کردە بایکۆتە نوێکانی ئەم وڵاتە لە دژی کەرتی پەترۆشیمی ئێران و بانگەشەی ئەوەی کرد ئەمریکا بایکۆت و گوشاری دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی زیاد کردووە تا رێگا بگرێ لە هەنگاوە تێکدەریەکانی ئێران لە ناوچەکەدا .
ئەمریکا رۆژی هەینی لە درێژەی هەنگاوە دژبەریەکانی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، 39 کۆمپانیای هاوپێوەند بە کەرتی پەترۆشیمی ئێران بایکۆت کرد .
جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ش هاوکات لە گەڵ پۆمپئۆ لەسەر توویتەر نووسی ئێران داراییەکانی خۆی بۆ داکۆکی لە تیرۆریسم خەرج دەکات .
پۆمپئۆ و بۆڵتۆن بەر لەوەش هاوڕەوت لە گەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بە پشتیوانی کردنی تیرۆریسم تاوانبار کردبوو .
ئەمریکا دوای کشانەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی شەڕێکی هەمەلایەنەی بۆ لە گوشارنانی ئێران وەڕێخستووە .
تڕەمپ سێشەممە هەشتی ئایاری 2018 بە شێوەی یەک لاینە بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی واشنگتون لە بەرجامدا ، وڵاتەکەی لەم رێککەوتنە نێودەوڵەتیە کشاندەوە و گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی راگەیاند .
ئەم هەنگاوەی تڕەمپ رووبەڕووی شەرمەزار کردنی بەرفراوانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکی ژوئەن لە چاوپێکەوتنی وەرزشکاران و پاڵەوانانی نیشتمانیی ئێران ئاماژەی کردە گوشارە سیاسی و ئابووریەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران و گوتی : گەلی ئێران هەرگیز ملکەچی زەخت و گوشارەکان نەبووە و نابێ .
/129