(ABNA24.com) سەرۆکی تورکیا مردنی هاوسەری روون ریڤلین سەرۆکی رژێمی زایو.نی لە ناوبراو سەرەخۆشی کرد .
بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی میللی گازەتە ی تورکیا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە بروسکەی سەرەخوشیەکەی خۆیدا بۆ سەرۆکی رژێمی زایۆنی و بنەماڵەکەی ، مردنی هاوسەری ئەوی لە خەڵکی ئیسراییلیش سەرخۆشی کرد .
بروسکەی سەرەخۆشیی ئەردۆغان لە سەرۆکی رژێمی زایۆنی لە کاتێکدایە کە وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا دو رۆژ لەمەوبەر لە بەیاننامەیەکی تونددا ، هەنگاوە دەسدرێژکاریەکانی ئەم رژێمەی بۆ بەردەوامکردنی شارۆچکە سازیی لە ناوچە فلەستینیەکان شەرمەزار کردبوو .
پێوەندیی تورکیا و رژێمی زایۆنی هەمیشە لە لایەن خەڵک و پارتە جیاجیاکانی تورکیاوە رووبەڕووی ڕەخنەی جددی بووە .
/129