(ABNA24.com)میدیا سوریەکان سەر لەبەیانیی دوشەممە رایانگەیاند فڕۆکەخانەی سەربازیی T-4 لە پارێزگەی حومسی ناوەندی ئەم وڵاتە بەر موشەک دراوە .
ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا - سانا - رایگەیاند ، ئەرتەشی سوریا بەرنگاری ئەم پەلامارە موشەکیە بووەتەوە .
بە گوێرەی راگیاندنی سانا ، بەرگریی ئاسمانیی سوریا چەندین موشەکی پێکاوە .
لەم پەلامارەدا ھەمارێکی تەقەمەنی تێکشکاوە و سەربازێکی سوریا کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوونە .
فڕۆکەخانەی سەربازیی T-4 لە رۆژاوای شاری تەدمور لە پارێزگەی حومس ، سەرەکیترین ناوەندی بەرنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستیەکان لە ناوچەکەدایە .
رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی یەکشەممەش دەوربەری دیمشقی پێتەختی سوریا و دەوربەری رۆژھەڵاتیی قونەیتەرە لە باشووری سوریای پێکابوو .
/129