٣ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٥٥
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە حەڵەبی سوریا ، ٣٥ کوژراو و بریندار

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەعزاز لە باکووری پاێزگەی حەڵەب ی باکووری سوریا ، ١٣ کوژراو و ٢٢ برینداری لێکەوتەوە .

(ABNA24.com) تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەعزاز لە باکووری پاێزگەی حەڵەب ی باکووری سوریا ، ١٣ کوژراو و ٢٢ برینداری لێکەوتەوە . 

بە پێی راپورتی ئیرنا ، ئەم تەقینەوە شەوی رابردوو لە نزیک بازاڕی ئاسنگەران لە ناوەندی شاری ئەعزاز روویدا . 

ھێشتا ھیچ کەس یان گروپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ . 

شاری ئەعزاز لە باکووری پارێزگەی حەڵەبی سوریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی تاقمی تیرۆریستیی ئەرتەشی ئازاددایە کە لە لایەن تورکیاوە داکۆکیی لێدەکرێ .




/129