٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٤:٥٨
بێ هیچ پێش مەرجێک ئامادەین لەگەڵ ئێران دانوستان بکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە بێ دانانی هیچ پێش مەرجێک ئامادەین لەگەڵ تاران گفتوگۆ بکەین.

مایک پمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە بێ هیچ پێش مەرجێک ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵ ئێران بچێتە سەر مێزی دانوستان.

پەمپەئۆ لە کۆنفڕانسی هاویەش لەگەڵ هاوتای سویسی خۆی وتی:  ئێران لە نزیکەوە پابەندی ئێران بە بەرجام و چالاکی ناڤۆکی تاران چاودێری دەکات و لەم پێناوەدا لەگەڵ ئاژانسی وزەی ناڤۆکی هاوکاری دەکەین.
بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا , واشنتۆن ئامادەییە ئەگەر ئێران وڵاتێکی نورماڵ بێت, بە بێ پێش مەرج دانوستانی لەگەڵ بکات.

...............

300