(ABNA24.com) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامی ئەوەندە گوێ نادا بە قسەو شەڕی زارەکیی ئەمریکییەکان.
"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەی لەگەڵ "ئابە شینزۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تۆکیۆ، جارێکی دیکە دەستی کرد بە دووپات کردنەوەی تۆمەت و بوختانی پڕووپووچی لەدژ ئێران و ئیدیعای کرد، تەنیا ئامانجی لە گوشارخستنەسەر ئێران، پێش گرتن بە دەسڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ناڤۆکییە.
ترامپ هەروەها لە لێدوانێکی گاڵتەجاڕانەدا ئیدیعای کرد، خوازیاری فراژۆیی ئابووریی ئێرانە.
سەید عەبباس موسەوی ئەمڕۆ سێ شەممە لە یەکەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گۆڕانی لەحنی بەرپرسانی ئەمریکی دەبێ گۆڕانی ڕەوت و ڕەفتاری ئەوانی لێ بکەوێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە دیپلۆماسیی ناوچەیی تاران وتی: ئێران لەچوارچێوەی پەیوەندییە دوو، سێ و تەنانەت پێنج قۆڵییەکان سەردانی ڕێک وپێک و بەردەوامی هەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەداو ئەو ڕەوتە چالاک و هاوسەنگەش درێژەی دەبێ.
موسەوی سەبارەت بە پێشنیاری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وڵاتانی عەرەب بۆ ئیمزای پەیمانی دەسدرێژی نەکردنیش وتی: وڵاتانی عەرەبی دەڤەری باشوری کەنداوی فارس، لە گرینگترین دراوسێکانی ئێرانن و تاران ئیرادەی هەیە کێشەو خراپ لێک گەیشتنەکان کەم بکاتەوەو تەنانەت لەبەینیشیان ببات.
موسەوی هەروەها بەئاماژە بە قەیرانی سوریا وتی: داوای تاران لە ژمارێک وڵات ئەوەیە کە واز لە سوریا بێنن و ڕێگە بدەن حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە کارەکانیان خۆیان ببەنەپێش.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت: سەروەریی نیشتمانیی سوریا درەنگ یان زوو بەسەر گشت خاکی ئەو وڵاتەدا زاڵ دەبێ.
/129
٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥٦
News ID: 945082
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامی ئەوەندە گوێ نادا بە قسەو شەڕی زارەکیی ئەمریکییەکان.