٢٨ ئایار ٢٠١٩ - ١٣:٥٩
مۆڵگەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار و کەرکووک تێک شکێندران

هێزە عێراقییەکان مۆڵگەکانی داعشیان لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکووک تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هێزە عێراقییەکان توانیان مۆڵگە و بنکەکانی داعش لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکووک تێک بشکێنن.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە هێزە عێراقییەکان توانیان ٢ بنکە داعش لە ئەو پارێزگا تێک بشکێنن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەیەک لە تیرۆریستەکانیش لە ئەو پارێزگا دەستگیر کران و جیهازاتی سەربازیشیان دەستی بە سەردا گیرا.

هێزە عێراقییەکان هەروەها توانیان یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی داعش لە مەودای نێوان ناوچەی دبس تا ناوچەی حەویجە تێک بشکێنن.

............

300