(ABNA24.com) وەزیری دەرەوە ی ئێراق وتی: ئەگەر دوولایەن بیانەوێ بەغدا ئامادەی نێوبژیڤانی لەنێوان تاران و واشینگتۆنە.
محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی ئێراق بە ئاماژەدان بە دواهاتی پڕمەترسی پەرەی ناکۆکییەکان لە ناوچە وتی : وڵاتەکەی ئامادەی نێوبژیڤانی لەنێوان ئێران و ئەمریکایە ئە گەر دوولایەن قەبووڵی کەن.
ناوبرا لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیونی سومەریە نیووزی ئێراق لە وڵامی ئەم پرسیارە کە بەغدا لە ئاستی ڕەسمی دا چلۆن لەگەڵ قەیرانی ئەم دواییە لە ناوچە هەڵس و کەوت دەکات وتی : پەرەی ناکۆکییەکان لە ناوچە شتێکی پڕمەتسیە و هەموو لایەنەکان وبەتایبەتی ئێراق زیانی لێ دەبینێ.
وەزیری دەرەوەی ئێراق لە وڵامی ئەم پرسیارە کە هەڵوێستی بەغدا لەمەڕ پێشنیاری نێوبژیڤانی لەنێوان ئێران و ئەمریکا چییە وتی : ئێراق لە بارودۆخی هەنووکە دا و لەژێر چاوەدێری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، شایەتی پەرەسەندنی ئاسایش و سەقام و هەروەها گەشەی سیاسختی دەرەوەیی و لە ئەنجامدا بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان،وڵاتانی ئەورووپی و هەروەها ئەمریکایە و هەر ئەمەش جێگەو پلەی نێوبژیڤانی بە ئێمە دەدات.
حەکیم وتیشی هێشتا هیچ داواکارییەکی ڕەسمی لەلایەن هیچ کام لە لایەنەکانەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕانەگەیەندراوە.
ناوبراو وتیشی: ئێراق بەرنامەیەکی تاکانە و واحید لەگەڵ بەشداری سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە و ڕێبەرانی هاوپەیمانییەکانی پەرلەمانی هەیە هەتا بتوانێ بەهەڵوێستی تاکانە بۆ کەمکردنی ناکۆکییەکان و سڕینەوەی قەیرانەکانی ئێستا لە ناوچە، هەوڵ بدات.
/129
٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٥٠
News ID: 944025
وەزیری دەرەوە ی ئێراق وتی: ئەگەر دوولایەن بیانەوێ بەغدا ئامادەی نێوبژیڤانی لەنێوان تاران و واشینگتۆنە.