٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٣٦
کۆشکی سپی رایگەیاند ئەمریکا فرۆشتنی چەک بە سعودی و ئیمارات خێرا دەکات

کۆشکی سپی رۆژی هەینی باسی نیازی خۆی کرد بۆ فرۆشتنی چەک بە سعودی و ئیمارات بێ مۆڵەتی کۆنگرەی ئەمریکا .

(ABNA24.com) کۆشکی سپی رۆژی هەینی باسی نیازی خۆی کرد بۆ فرۆشتنی چەک بە سعودی و ئیمارات بێ مۆڵەتی کۆنگرەی ئەمریکا .

بەپێی راپۆرتی  هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، حکومەتی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بە بیانووی تاوسەندنی باگرژیەکان لە گەڵ ئێران ، یاساکانی کۆنگرەی بە هەند نەگرت و پرۆسەی فرۆشتنی چەندین ملیار دوڵار چەک بە عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی دیکەی خێرا کرد .

ژمارێک لە سەناتۆرە ئەمریکیەکان لەوان باب مەنێندز ئەندامی دیموکراتی سینای ئەمریکاش رایانگەیاند ، حکومەتی تڕەمپ بە فەرمی لیژنەکانی کۆنگرەی لە جێبەجێ کردنی 22 گرێبەستی چەکەمەنی لە گەڵ عەرەبستان و ئیمارات بە بایەخی 8 ملیار دۆڵار ئاگادار کردووەتەوە .

سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی راگێندرانی باری نائاسیایی نیشتمانیی دەتوانێ بڕگەکانی یاسای کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی لەبەرچاو نەگرێ .



/129