٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٥٠
بەڕێکرانی هێزی نوێی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی سووریا

تورکیا باسی لە ناردنی ژمارێکی نوێی سەرباز و کەرەستەی سەربازی بۆ سەرسنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا دا کرد.

(ABNA24.com) تورکیا باسی لە ناردنی ژمارێکی نوێی سەرباز و کەرەستەی سەربازی بۆ سەرسنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا دا کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی، سوپای تورکیا کەرەستەی سەربازی و هێزەکانی تایبەتی نوێ بۆ سەقامگیر بوون لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریا بەڕێکرد بۆ ناوچە سنوورییەکان.هێزەکانی تایبەتی نوێی کەبەرێکراون بۆ سنوورەکانی تورکیا و سوریا لە سەربازخانەکانیی سەرانسەری تورکیا بۆ ناوچەی "قیریق خان" هەڵکەوتوو لە ستانی "هاتای" لە باشووری تورکیا بەڕێکراون.

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە، هێزەکانی تورکیا شاری "تەلڕەفعەت" لەباکووری سوریایان داوەتە بەر پەلامارەکانی تووندی خۆیان دا. وەزارەتی بەرگری تورکیا رۆژی شەممە لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند هێزەکانی ئەم وڵاتە لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی"قەڵخانی فۆرات"وڵامی پەلاماری"یەکینەکانی بەرگریکاری گەل"ـیان داوە.

تورکیا کە لە سەرەتای دەستپێکرانی قەیرانی سوریا لە ساڵی دووهەزار و یازدە بەشێوەی ئاشکرا لە تاقمە ترۆریستییەکان  لە سوریا پشتگری کردووە، یەکینەکانی بەرگریکاری گەل وەکوو هێزەکانی پارێزەری کوردەکانی سوریا کە رۆڵی سەرەکییان بووە لە نەبەردی دژی داعش بە ترۆریست دەزانێ و ئیدعا دەکات لەکاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەم هێزانە شاری تەلڕەفعەتی داوەتە بەرپەلاماری خۆی دا.

تاقمی ناسراو بە "چاوەدێری مافی مرۆڤ"ـی سوریایش ڕاپۆرتی دا کە لە پەلاماری هێزەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیی سەقامگیر بوونی یەکینەکانی بەرگریکای گەل لە تەلڕەفعەت،کەسێکی سیڤیلی سوری کوژراوەوە و شەش کەس برینداربوون.

ئەم پەلامارەی تورکیا چەند کاژێر دوای کوژرانی پێنج کەس لە ئەندامانی "ئەرتەشی ئازادی سوریا"  کەلەژێر داکۆکی ئانکارادان دوا بە دوای پەلاماری یەکینەکانی بەرگریکاری گەل لە شاری ئیعزاز دا کوژراون.

یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی کوردی سوریا ڕۆژی شەممە هەوڵیان دا بە پشتیوانی ئاگری تۆپخانە  لە مێحوەرەکانی کەفەرخاشر،کۆلجبرین و ئەلشەت لەباکووری حەڵەب بنکەی تاقمی ترۆریستیی ئەرتەشی ئازاد بدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا کەتورکیا لاگرییان لێوە دەکات.

یەکینەکانی کوردی سوری لە مێحوەری گوندی "عەین دەقنە" لە باکووری شاری تەلڕەفعەت بە پەلاماربۆ سەر مۆڵگەی ترۆریستان وا تورکیا داکۆکییان لێوە دەکات، پێنج ئەندامی ئەرتەشی ئازادیان کوشتووە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا هەروەها لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند بەشی ئیتلاعاتی تورکیا و گرووپە ترۆریستییەکانی ژێر فەرمانیی زیاتر لە ٦٠٠ ئەخسیری کورد لە دانیشتوانی عەفرین کە دوا بە دوای کۆنتڕۆڵ بۆ سەر ناوچەکە لە ساڵی ڕابردوو دا یەخسیرکرابوون، ڕاگواستووە بۆ شوێنێکی دیکە.




/129