٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٤١
پێداگریی عەمار حەکیم لەسەر نێوبژیکاریی نێوان ئێران و ئەمریکا

رابەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق گوتی ، عێراق دەتوانێ نێوبژیکاری نێوان ئێران و ئەمریکا بێ بە مەبەستی رەواندنەوەی کێشە و گرژیی نێوان دوو وڵات .

(ABNA24.com) رابەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق گوتی ، عێراق دەتوانێ نێوبژیکاری نێوان ئێران و ئەمریکا بێ بە مەبەستی رەواندنەوەی کێشە و گرژیی نێوان دوو وڵات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەمار حەکیم رابەری رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی جۆی هوود کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە پێشوازی کردن لە هەندێ لێدوان لەمەڕ هۆگریی دوو لایەن ( ئێران و ئەمریکا ) بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان ، وتیشی ، ئەم لێدوانانە دەتوانێ دەسپێکێک بێ بۆ گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و دوور کردنەوەی گەلانی ناوچەکە لە شەڕ و سیاسەتی ئابلوقەی ئابووری .

سەید عەمار حەکیم وتیشی ، کێشەی ئەم دواییانەی نێوان ئەمریکا و ئێران مایەی نیگەرانیی هەمو وڵاتانی ناوچەکەیە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامی ئەم وڵاتانە دەکات .

کارداری ئەمریکا لە بەغدا پێشتر هەروەها لە گەڵ موحەممەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیدار و وتوێژی کردبوو کە لەم چاوپێکەوتنەدا لایەنی عێراقی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەریی ناکۆکیەکان ویارمەتیدان بە سەقامی ناوچەکە بە دوور لە هەرچەشنە کێشە و تێکهەڵچوون .




/129