(ABNA24.com) تەقینەوەی بۆمب لەسەر رێگەی تێپەڕینی هەڵگری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی دیالە ، 7 کوژراو و 26 برینداری لێکەوتەوە .
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر رێگای به‌له‌دروز له پارێزگای دیالە، 33 چه‌کداریان کوژراون و برینداربون.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌کدا راگه‌یاند که پاسه‌که چه‌کدارانی لیوای 20ی حه‌شدی شه‌عبیی له به‌سره‌وه به‌ره‌و دیاله- که‌رتی خانه‌قین گواستوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر رێگای به‌له‌دروز بۆمبێکی ته‌وقیتکراوی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاشکراشیکردوه که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که 7 چه‌کداری حه‌شد کوژراون و 26ی دیکه‌ش برینداربوون، جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه که ئه‌و روداوه حه‌شدی شه‌عبی له راوه‌دونانی شانه و پاشماوه‌کانی داعش سارد ناکاته‌وه.
هێرشکردنه‌سه‌ر پاسه‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه دێت که شەوی رابردو لەلایەن شانەی ھەواڵگیریی لیوای 110ی هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە جموجوڵەکانی داعش لە ناوچەی ئیمام وەیس له قه‌زای خانه‌قین بینراوە وتۆپخانەکانی حەشدی شەعبی تۆپبارانی کردن.
/129
٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٣٨
News ID: 942730
تەقینەوەی بۆمب لەسەر رێگەی تێپەڕینی هەڵگری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی دیالە ، 7 کوژراو و 26 برینداری لێکەوتەوە .