٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٣٢

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا تەقەی کرد لە ژمارێک ئامانجی نەناسراو کە شەوی ڕابردوو لە لایەن فەلەستینی داگیرکراوەوە هاتبوونە نێو ئاسمانی سووریاوە.

(ABNA24.com) سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا تەقەی کرد لە ژمارێک ئامانجی نەناسراو کە شەوی ڕابردوو لە لایەن فەلەستینی داگیرکراوەوە هاتبوونە نێو ئاسمانی سووریاوە.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕایگەیاند؛ سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئەم وڵاتە  ئێستاکە خەریکی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئامانجە هێرشبەرانەیە.

هێشتا وردیاتیی ئەو پەلامارە و ئەوەی کە ئەو شتە نەناسراوانە مووشەکی تەقێندراو لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەن یان نا، بڵاو نەبۆتەوە.

ڕژێمی زایۆنی شەوی شەممەیش پەلاماری چەن جێگایەکی لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریای دابوو. ئەو پەلامارە بە مووشەکی زەوین بەرەو زەوین ئەنجام درا.

سیستەمی بەرگریی مووشەکیی سووریا هەموو ئەو مووشەکانەی پێ و شوێن گرتن و تیای بردن.

ئیسراییل بەردەوام بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا بۆردومان دەکات.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.





/129