(ABNA24.com) سەرۆکی کۆمەڵی مامۆستایانی ئێراقی، بایکۆتەکانی نایاسایی و یەک لایەنەی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان ئیدانە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، شێخ خالد مەلا، سەرۆکی کۆمەڵی مامۆستایانی ئێراقی وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی بایکۆتی ئابووری و بێ بەشکردنی گەلان لە دەرفەتی ژیانی ئاسایی و وەبن گوشارخستنیان بۆ گۆڕینی سیاسەتی دەوڵەتەکانیان ، وتی : پەرەپێدانی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران لەباری مرۆیی و ئیسلامییەوە، زاڵمانەیە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی ساڵی 2018 بەشێوەی یەکلایەنە وێڕای بنپێکردنی بەڵێنەکانی واشینگتون بەپێی بەرجام، وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کشاندەوە و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی بە دژی ئێرانی ، ڕاگەیاند.
دەوڵەتی ئەمریکا هەروەها بیست و دووی ئاڤریل ڕایگەیاند: ئیدی بێ بەش بوونی بایکۆتی کڕیارانی نەوتی ئێران لە دووهەمی مانگی مەی ، دووپات ناکاتەوە.
نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سکرتێری گشتی حیزبودەعوەی ئیسلامی ئێراقیش وێڕای وشداری دان لەسەر دواهاتی کردەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ناوچە وتی: هەندێ وڵاتی عەرەبی و ڕژێمی زایونیستی ، ئەیانەوێ ئەمریکا هان بدەن بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران بەڵام ئەم پیلانەش بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە.
/129
١٣ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٢١
News ID: 941078
سەرۆکی کۆمەڵی مامۆستایانی ئێراقی، بایکۆتەکانی نایاسایی و یەک لایەنەی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان ئیدانە کرد .