وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران دەبێت بە شێوەیەكی تەواو جێبەجێ بكرێت و سەرجەم لایەنەكانیش بەرپرسن لە گرەنتیكردنی پابەندبون بەو رێككەوتنەوە.
پێویستە سەرجەم لایەنەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كە لە ساڵی 2015 دا ئەنجامدرا بە تەواوی پابەندبن بە بڕگەكانیەوە
كانگ شوانگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "پێویستە سەرجەم لایەنەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كە لە ساڵی 2015 دا ئەنجامدرا بە تەواوی پابەندبن بە بڕگەكانیەوە، دەبێت گرەنتی بدرێت بە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە".
بە باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و روسیای راگەیاندوە ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەکەوە
ئەو راگەیەندراوەی شوانگ لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە رێگەی راگەیاندنی فەرمی وڵاتەكەیەوە رایگەیاند، "بە باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و روسیای راگەیاندوە ئێران رادەوەستێت لە پابەندبونی بە هەندێك بڕگەی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمیەی ساڵی 2015 لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئەو وڵاتانەدا ئەنجامدراوە".
بڕیارەكە بەشێوەیەكی فەرمی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیەندراوەتە باڵیۆزخانەی هەریەك لەو وڵاتانە لە تاران-ی پایتەختی ئێران.
لە پەیامەكەدا هاتوە، "ئێران ماوەی 60 رۆژ مۆڵەت دەداتە هەریەك لەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەر رێككەوتنەكە كردوە بۆ بڕیاردانیان لەسەر بابەتەكانی تایبەت بە كەرتەكانی نەوت و بانكەكان".
سەرۆک کۆماری ئێران راشیگەیاند، "ئەوروپیەکان وادەزانن ئەمریکا سەرۆکی جیهانە، ئەوەش بوەتەهۆی ئەوەی رێگری بکات لە بڕیاردانی سیادی".