بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مستەفا بالی, بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ڕایگەیاند: شەڕڤانان باغۆزیان لە داعش پاک کردووەتەوە.
لە پەیامەکەی مستەفا بالیدا وێڕای پیرۆزبایی لە بنەماڵەی شەهیدان و بریندارانی شەڕڤان ,هاتووە: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەردەوام دەبن لە شەڕ و بەرەنگاریی پاشماوەکانی داعش لە سووریا و بە تەواوەتی ڕیشەکێشیان دەکەن.
باغۆز دوایین موڵگەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی فورات بوو کە هەسەدە شەڕی تێدا دەکرد دژی تیرۆریستان.
..............
300