تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی موشه‌كیی بالیستی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، تووڕه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیاد ده‌كات و مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دووپاتیكرده‌وه، "کۆماری ئیسلامی ئێران مووشەکی باڵستی مه‌ودا مامناوه‌ندی تاقیکردووەتەوە، كه توانای هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمییان هەیە" و پۆ‌مپێیۆ ئەو تاقیكردنهوهیهشی لە دژی بڕیارنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وه‌سفكرد.
له به‌رامبه‌ردا بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران لەمیانه‌ی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی ئێران، به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه وەڵامی پۆمپێیۆی دایه‌وه و گوتی: "جێی سەرنج و گاڵەتەیە ئاماژه بە بڕیارنامەیەک دەکەن کە تاکلایەنانە خۆیان پێشێل کردوە و تەنانەت سزای ئەو لایەنانەش دەدەن، کە بیانەوێت ئەو بڕیارنامەیە جێبەجێ بکەن".
هاوکات جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش دەلێت: "ئەو مووشەکەی ئێران تاقیکردووه‌تەوە دەتوانێ خاکی ئیسرائیل و ئەوروپا بپێکی، ئەم کارەی ئێران سه‌ركێشییه و هه‌رگیز قابیلی قبووڵ نییه".
کاردانەوەکانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له ئەمریکا قه‌تیس نه‌بوونه، به‌ڵكو په‌لی بۆ ئه‌وروپاش هاوێشتووه و له‌مباره‌شه‌وه جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، "هه‌رچه‌نده ئێمە پێداگیری لەسەر مانەومان لە رێکەوتنی ئه‌تۆمی ئێران و گروپی ٥+١ دەکەین، بەڵام ئەمە لە نیگەرانی ئێمە لە بەرنامە موشەکیەکانی ئێران کەم ناکاتەوە".
ئه‌گه‌رچی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا به‌رامبه‌ر ئێران، سووریا و عێراق نزیكه له‌وه‌ی هاوهه‌ڵوێست بن، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و کشانەوەی واشنتۆن لە رێکەوتنی ئه‌تۆمی ئێران، ناکۆکییەکانی نێوانیان لەسەر دۆسیه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌تایبه‌تیش ئێران، تادێت زیاتر ئاشکرا دەبن.