وته‌بێژی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت که له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا 14 چه‌کداری داعش له باکووری ڕۆژئاوای شاری مووسڵ کوژران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی تشرینی دووهه‌می 2018 یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سه‌ر به ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ھێرشێکی ئاسمانییان بۆ سه‌ر پێگه‌کانی داعش له چیاکانی عه‌تشانه‌ی باکووری ڕۆژئاوای مووسڵ ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو که 14 چه‌کداری داعش کوژراون و ئاماژه به‌وه‌ش کراوه ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی‌یان له کار و چالاکییه‌کانی کێوماڵ کردنی ناوچه‌که له‌لایه‌ن ھێزه عێراقییه‌کانه‌وه کردوووه.
شایانی باسه؛ شاری مووسڵ له مانگی حوزه‌یرانی 2014دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆنترۆڵ کرا، هه‌رچه‌نده له حوزه‌یرانی ساڵی 2017دا له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ کرایه‌وه به‌ڵام تا ئێستاش داعش له‌و شاره‌دا بوونی هه‌یه و سوپای عێراق ناوبه‌ناو ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات و کوژرانی چه‌کدارانی داعش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.