١٧ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٠:٠٢
تازەترین دانپانانی دادوەری گشتی

تازەترین دانپانانی دادوەری گشتی کە هەموو دانپانانەکانی درۆیە

لێپرسراوی دادوەری سعودیە ڕایگەیاندوە لێپرسراوی تیمی ڕاسپێردراو بۆ گەڕانەوەی جمال خاشقچی بڕیاری کوشتنی ئەوڕۆژنامەوانەی داوە.

کەواتە ڕاستە پێشتر حکومەتی سعودیە بەرنامەی بۆ گرتنی جمال خاشقچی داڕێژاوە و ئەوڕوداوە بە ئاگاداری تەواوی لێپرسراوانی باڵا ڕویداوە کەلەکۆتایدا بە محەمەد بن سەلمان کۆتایی دێت ، بەڵام ئەوەتا دادوەری دەستە چەوەرەکەی بن سەلمانی سڕی بە شانی لێپرسراوی تیمەکەدا .

درێژەی ڕاگەیاندنەکە :

دەڵێت : یاریدەدەری سەرۆکی دەسگای هەواڵگری ئەمنیەتی سعودی دەستوری پێکهێنانی تیمی کوشتنی جمال خاشقچی داوە ،هەروەها تیمی بکوژانی جمال خاشقچی گوزارشی درۆی بەرزکردۆتەوە بۆ ئەویاریدە دەرەی دەسگای هەواڵگری ئەمنی ،

۱۱ کەس لەوکەسانە لەوتیمەدابوون دەستبەسەرکراون و تۆمەتەکانیان لە دادگا ڕوبەڕوو کراوەتەوە .

دادوەری گشتی سعودی بەپێی ئیدیعاکانی دەڵێت لەڕاستیدا بڕیاروابووە جمال خاشقچی ڕازی بکرێت تابگەڕێتەوە بۆ سعودیە بەڵام خاشقچی ڕازی نەبووە بگەڕێتەوە ، دوای ئەوەی نەیانتوانی ڕازی بکەن تابیگوازنەوە بۆ دەرەوەی کونسوڵگەریەکە لەبەرئەوەناچاربوون کوشتویانە ،وە تەرمەکەیان بەهۆی کەسێکی تورکەوە گواستۆتەوە بۆ دەرەوەی کونسوڵگەری .

کە ئەوەش ئیدیعایەکی درۆی ئاشکرایە چونکە ئاسەواری تێزاب لە کونسوڵگەریەکەدا دۆزاوەتەوە و ئاشکرابووە لە نەوارە دەنگیەکەی کە کاتژمێرە ئەپڵەکەی ڕۆژنامەوانەکە گواستویەتیەوە بۆ موبایلەکەی و دەست حکومەتی تورکیا کەوتوە پێچەوانەی هەموو ئەوقسانەیە کە ئەودادوەرە دەیکات ،

وە ئەو ئەندامانەی تیمەکە کە خاشقچیان پێ کوشتوون ئێستا بۆ پینەکردنی پێگەی محمەد بن سەلمان پێنج کەس لەوانە لەسێدارە دەدرێن چونکە وەکو خۆیان دەڵێن جەنازەکەیان پارچەپارچە کردووە و لەکۆتایدا داویانە بە کەسێکی خەڵکی تورکیا جەنازەکەیان بۆ لەناو بەرێت لەدەرەوەی کونسوڵگەریەکەوە .

هەروەها لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت : سعودئەلقەحتانی ناتوانێت ئیتر لەسعودیە بچێتە دەرەوە چونکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایەچونکە لەگەڵ ئەندامەکانی ئەوتیمە چاوپێکەوتنی کردوە وە خۆی ڕاوێژکاری نوسینگەی پاشابووە لەڕابردودا .له دەرخستنی ڕاستیەکاندا هیچ هەوڵێکی نەبووە و ڕاستیەکانی شاردۆتەوە .

ئەو ڕونکردنەوانەی دادوەری سعودی بۆ هەر نەخوێنەوارێکیشی باس بکەیت باوەڕی پێناکات چونکە ڕێرەوی حکومەتداری لە سعودیەدا ناسراوەو هەمو وورد و دروشتێک دەبێت بە ئاگاداری جێنشینی پاشا بڕیاری لەسەر بدرێت وە جێنشینیش ڕەشوەکەی بەدەست دۆناڵد ترەمپەوەیە و ئەگەر ئەمەریکا زووبەزوویی پێش لە تورکیانەگرێت و فەتحوڵا گولەن نەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا ،

حکومەتی تورکیا ئەوەندە ئەوکەیسە دەجوڵێنن کە ڕەزامەندیەکەی دۆناڵد ترەمپیش ئاشکرا دەکرێت لەسەر کوشتنی خاشقچی ، هەرچەندە چەند ئاماژەیەکیش ئاشکرا کراوە کە دەڵێن ترەمپ وە CNN دەسگای هەواڵگری ئەمەریکا زانیویانە سعودیە نەخشەی کوشتنی خاشقچییان هەیە و نە خاشقچیان ئاگادارکردۆتەوە نە بە سعودیەشیان ووتوە ئەو تاوانە ئەنجام نەدات .