حەلبووسی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە باڵوێزخانەی عێراق لە قاهیرە، بە راگەیاندنی دژایەتی خۆی لە گەڵ ئەوەی کە وڵاتەکەی ببێ بە گۆڕەپانێک بۆ دۆژمنیی سیاسی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتیشی: وڵاتەکەی دەبێ بەشوێنێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەنەکان.
حەلبووسی جەخت دەکاتەوە لەسەر رێزگرتن لە مافی وڵاتان و دەسوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆی ئەم وڵاتە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەدا جەختی کردەوە لەسەر دژایەتی خۆی لە گەڵ دەسوەردانی تورکیا یان دەسدرێژی بۆسەر عێراق و کەڵکاژۆی هەندێ گروپی تیرۆریستیی بۆ زەبروەشاندن لە بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێ و وتیشی: عێراق و تورکیا پێبەندی سەروەریی وڵاتانن.
موحەممەد حەلبووسی هەروەها جەختی کردەوە لەسەرپێویستیی چاکسازیی و چارەسەریی ناکۆکیی نێوان وڵاتە عەرەبیەکان و گوتی ئەم ناکۆکیانە، داوێنی ناوچەکەش دەگرێتەوە. عێراقیەکان پرۆژەی دابەشبوونی عیراقیان ناکام هێشتەوە و تیرۆریسمی داعشین لە بەین برد.