سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاند: کۆماری ئیسلامی ئێران قووڵایی ستراتژیکی عێراقه و له هه‌مووان داوا ده‌که‌ین که له‌م قه‌یرانه‌دا له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری ئه‌م وڵاته بن.
سه‌ید عه‌مار حه‌کیم له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی که به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ڕه‌وتی حیکمه به‌ڕێوه‌چوو، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وتووه‌ته به‌ر شه‌پۆلێک له گوشاره سیاسی و ئابورییه‌کان، له هه‌مووان داوا ده‌که‌ین که له‌م قه‌یرانه‌دا له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری ئه‌م وڵاته بن.
ڕاشیگه‌یاند: له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌بێت عێراق وه‌ک شوێنی هه‌ناسه‌دان بۆ ئێران بێت، ئه‌رکی ئائینی و ئه‌خلاقی ئێمه هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته له هه‌موو قه‌یرانێک پاڵپشتی عێراقییه‌کان بووه، ئێمه وه‌ک سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌کان پێویسته ڕۆڵی خۆمان سه‌باره‌ت به نزیککردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌کان و دابه‌زاندنی گوشاره‌کان به هاوکاری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و کۆماری ئیسلامی ئێران به باشترین شێواز جێبه‌جێ بکه‌ین.
سه‌ید عه‌مار حه‌کیم وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران قووڵایی ستراتژیکی عێراقه و نزیکه‌ی 1300 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شمان له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌سراوه‌یی و په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان پێکه‌وه هه‌یه که ناکرێت په‌راوێز بخرێت، ئێمه دڵنیاین که کۆماری ئیسلامی ئێران به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی به سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌شدا زاڵ ده‌بێت.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: گومانم له‌وه‌دا نییه که کۆماری ئیسلامی ئێران خوایاری شه‌ڕ نییه و ئه‌مریکا و ناوچه‌که‌ش شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نابینن.