٥ ئاب ٢٠١٨ - ١٣:٠٣
خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە تەل ئەبیب

بۆ ئیدانەکردنی یاسای ڕەگەزپەرەستانەی ڕژێمی زایۆنیستی

نیزیکەی هەشتا هەزار کەس ڕۆژی شەممە لەسەر بانگێشتنی دروزییەکانی دانیشتووی فەلەستینی داگیرکراو بەکۆبوونەوەلە مەیدانی ڕابینی شاری تەل ئەبیب بەدژی یاسای ڕەگەز پەرەستانەی وڵاتی جوو، خۆپیشاندانیان ساز کرد .

کۆمەیسەری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند: سەبارەت بە سکاڵای پێشکەش کراو لەلایەن لیژنەی عەرەبی ، پێ وشوێن گرتنی یاسای وڵاتی جوو، لێکۆڵینەوەدەکات.

لە سکاڵای ئەم لیژنەیە بە دژی یاسای ئەم دواییەی کنیستی ڕژێمی زایۆنیستی ئاماژە نەکراوەتە خاڵەکانی ڕەگەزپەرەستانەی ئەم پەسەند کراوەیە .

محەممەد برکە سەرۆکی لیژنەی عەرەبی پێ وشوێن گرتنی ئەم یاسایە پێداگری کرد ئەم سکاڵایە دەستپێکی هەوڵەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی بەدژی یاسای ڕەگەز پەرەستانەی وڵاتی جوویە و پێوەندییەکان لەمبارەوە لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکێتیی ئەورووپا، درێژەی هەیە.