١٦ تەمووز ٢٠١٨ - ١٩:٢٩
سیاسەتی ئەمریکا بۆ فەلەستین نایێتە دی/حەج؛ تێکڵاوی دین وسیاسەتە

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: هەموو موسڵمانان مافیان بە مەکە و مەدینەوە هەیە و ئەو حکوومەتەی کە ڕێگری لە حەج دەکات «صدعن‌سبیل‌الله» کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۵ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی حەج چوونە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران.

وتیشیان: حەج گۆڕەپانێکی کردەوەییە کە تێکڵاوی دین و سیاسەت، دنیا و دواڕۆژ، مادی ومەعنەوی نیشان دەدات.

 ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: مەکە هی هەموو موسڵمانانە. نابێت کەس وابزانێت دەتوانێ هەر جۆرێک حەز  دەکات دەتوانێ لەم نیشتمانەدا بجووڵێتەوە. هەموو موسڵمانان بەرانبەر مەکە و مەدینە یەکسانن و مافی یەکسانیان هەیە. ئەوانەی دەڵێن سیاسەت لە ئیسلام جودایە، لە ئیسلام تێنەگەیشتوون.

وتیشیان : ئەمرۆ جیهانی ئیسلام پیویستی بە یەک دەنگی هەیە.دووبەرەکی قەدەغەیە، چونکوو دوژمن تەرکیزی کردووەتە سەری.

ئەوەشیان وت کە دوژمن لە لایەکەوە گوشار دەخاتە سەر یەمەن ، فەلەستین و سیاسەتێکی شەیتانی داڕشتووە کە ناوی لێنراوە مامەڵەی سەدە. هەڵبەت دەبێ بزانن کە ئەم سیاسەتە هەرگیز نایەتە دی.

ڕاشیانگەیاند کە بە کوێری چاوی بەرپرسانی ئەمریکا  پرسی فەلەستین لە بیر ناکرێت و شاری بەیتولموقەدەس پایتەختی فەلەستین دەمێنێتەوە. ئەم خەونە کە دیویانە کە شاری بەیتولموقەدەس دەکەوێتە دەستی زایۆنییەکان، غەڵەتی بێ جێیە و ئەمە نایێتە دی و گەلی فەلەستین خۆڕاگرن.