١٤ تەمووز ٢٠١٨ - ١٢:٤٠
پێشمەرگە پیلانێكی داعش بۆ دەست بەسەرداگرتنی ناوچەكانی كەركوك ئاشكرا دەكات

داعش پیلانی هەیە ولە خۆئامادە كردندان بۆ هێرش كردنە سەر سنوری قەزای دبس رۆژئاوای كەركوك

چەند سەرچاوەیەك لەناو هێزی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركوك ئاشكرایان كردووە, داعش پیلانی هەیە ولە خۆئامادە كردندان بۆ هێرش كردنە سەر سنوری قەزای دبس رۆژئاوای كەركوك لەویشەوە بۆ ئەلبو حەمدان نێوان سنوری چیای غرە ونزیك گوندەكانی الملح وتەویلە.

ئەو سەرچاوانەكە بۆ شەفەق نیوز دواون دەڵێن, لە هەمان كاتدا داعش هێرش دەكاتە سەرسنوری مەلا عەبدوڵا تاوەكو سنوری فلكەی وادی نەوت.

راشیانگەیاند, لەلایەكی تری هێرشێكی تر دەكرێتە سەر كێڵگەی نەوتی خەبازە لە هەمان كاتدا بۆ سەر وێستگەی كارەبای مەلاعەبدوڵا,ئەم جموجەڵەی تیرۆریستانیش بە هێمنی دەست پێدەكات بە رێككەوتن لە گەڵ ژمارەیەك ئەندامی ئەمن وحەشدی عەشایەری سەر بە هەیسەم عەلی حەمدانین .

هەروەها وتیشیان, زانیاریەكان ئەوە دەردەخەن كە زۆربەی ئەو ئەندامانەی حەشد سەر بە داعش بوون یان هاوكار بوون لە رابردو دەیانەوێت ئەو بۆشایە ئەمنیە بقۆزنەوە كە لە سنوری ناوچەكە هەیە.

لە هەمان كاتدا, شانە نوستوكانی داعش هەڵدەستن بە جێبەجێ‌ كردن لە گوندەكانی (باجوان وقەرەتەپە وعەلاوە مەحمود وكشحایە)بۆ رێگەگرتن لە جموجوڵی هێزە ئەمنیەكان كە لە سەربازگەی كەیوان وبڵاوەپێكردنی دەست پێ‌ دەكات لە كاتی هێرشەكەی داعشدا لە ناوچەكە.