١٠ تەمووز ٢٠١٨ - ١٩:١٠
ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی لە ئەنبار

حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە ئەنبار ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە دژی پاشماوەکانی داعش‌ دەست پێ کرد.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە غەد پرێس، ئەمڕۆ سێ شەمە، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە ئەنبار ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە دژی پاشماوەکانی داعش‌ دەست پێ کرد.

بە پێی ئەم هەواڵە یەکینەی دووی حەشد بە هاوکاری یەکینەی ۱۰ی بەشی وشکانی سوپای عێراق لە دورگەی سەرسار لە باکووری ئەنبار ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان دەست پێ کرد.

هێزەکانی عێراق پاشماوەکانی دەعشیان لە ناوچەکە گەماڕۆ داوەو لە دوای ئەوەن کە ناوچەکە بە تەواوی لە تیرۆریستییەکان پاک بکەنەوە و بە تەواوی سەقامگیری و ئەمنیەت لە ئەنبار جێگیر بکەن.
...............
300