جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات بهتێكچونی دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ شكستپێهان به‌پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عێراق‌و هێزی پێشمه‌رگه.
ناكۆكییه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی له‌شاری كه‌ركوك تا دێت په‌ره‌ده‌سێنێت‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا غازی كه‌ركوكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ده‌ڵێت، “پێشتر بڕیارێك له‌حكومه‌تی عیراقه‌وه ده‌ركرا بۆ پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عێراق‌و هێزی پێشمه‌رگه یان لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له‌كه‌ركوك، به‌ڵام پارتی شكستی به‌و بڕیاره هێناو ڕێگریكرد له‌پێكهێنانی ئه‌و هێزه”.
به‌وته‌ی ئه‌و، “بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا به‌و شێوه‌یه بو كه ئه‌و هێزه هاوبه‌شه له‌سه‌ربازگه‌ی (K1) له‌كه‌ركوك جێگیربن، بۆیه پارتی به‌رپرسیاری تێكچونی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوكه”.
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ڕێگریكردن له‌و بڕیاره له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی رونیده‌كاته‌وه كه “بڕیاری پێكهێنانی ئه‌و هێزه یان لیژنه هاوبه‌شه‌كه نێردرابو بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه پارتی بو، هیچ كه‌سێكیان له‌و بڕیاره ئاگادارنهكردهوهو پرسه‌كه‌یان له‌دژی كه‌ركوك‌و یه‌كێتیی دیزه به‌ده‌رخۆنه كرد”.
غازی كه‌ركوكی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه “دواتر له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه زانیمان كه بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه، دواتر داواكرا چوار ئه‌فسه‌ری پله به‌رزی سه‌ر بهیهكێتییو چواریش پارتی ده‌ستنیشانبكرێن بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام پارتی ئاماده‌نه‌بو”.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌منی ئێستای كه‌ركوك، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نایشارێته‌وه كه دۆخه‌كه خراپه‌و پێده‌چێت به‌ئه‌نقه‌ست هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك “كاری پشێویی‌و تاوانكاریی ئه‌نجامبده‌ن”.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه “دو ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له‌پشت ئه‌و پرسه‌وه‌ن، یه‌كێكیان میتی توركییهو ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ده‌زگای یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه پشتگیریی له‌عه‌ره‌بی سوننه ده‌كات (سعودیه )